ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پەیامێکدا، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجوومەنی باڵای قوتابخانەکانی ئەهلی سوننەتی باشووری بە نیشانەی لێهاتوویی و چالاکیی زانایانی ئەم ناوچەیە زانی. ناوبراو بە پێشوازی لە ڕوانگەی ئەنجوومەن بۆ پشتیوانیکردن لە «ژیانێکی مەزن و شکۆمەندانە بۆ هەموو هاووڵاتیان»، جەختی لە ڕۆڵی سەرەکی فێرکارییەکانی بنیاتنانی شارستانییەتی ئیسلام و ئازادی عەقڵ لە سەرفرازی و گەشەسەندنی ئێران کردەوە.
ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی پارێزگای کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ۱۴۰۴ لە تاران لەگەڵ ئەمینداری گشتی و دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی جەماعەت کۆبوونەوە و دانیشتنێکی هاوبەشیان بەڕێوە برد.
مامۆستا سەلاحەددین بەهائەددین لە نامەیەکدا، دەستخۆشی لە پەیامی سەرەخۆشی مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح کرد کە دەقی نامەکە بەم چەشنەیە
لەم دیدارەدا، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی بە نزاکردن بۆ تێکۆشەرانی ڕێگای حەقیقەت و ئازادی، بەتایبەتی گەلی فەلەستین و بە هێنانەوەی چەندین ئایەتی قوڕئانی پیرۆز، چەمکی "ئایەت"ی وەک نیشانەی هێز و حیکمەتی ئیلاهی ڕوون کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە قوڕئان موعجیزە ئەبەدییەکەی پێغەمبەری ڕەحمەتە.
بە هەوڵی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت، کارگەی تایبەتمەند لەسەر پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەشێوەی مەجازی بەڕێوە چوو.
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ بەڕێوبەرانی کارگێڕیی لە سیستان و بەلووچستان جەختی لە خۆڕاگری لەسەر چەمکە ئایینییەکان و زیندووکردنەوەی بنەمای شوڕا و پێویستیی پلاندانان بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی سەردەم کرد.
دووهەمین کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکان لە تاران، بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتیی جەماعەت بەڕێوە چوو.
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەبۆنەی کۆچی دوایی مەولەوی عەلی تاهیرپوور و دوو مناڵەکەی پەیامێکی سەرەخۆشی دەرکرد و لە خوای گەورە بۆ جێماوانی داوای سەبر و خۆڕاگری و بۆ کۆچکردووان داوای لێبووردن و سۆز و ڕەحمی بەرینی کرد.
ئەمینداری گشتیی جەماعەت لە کۆبوونەوەی ئانلاینی بەشی ئافرەتانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بەڵگە لەسەر ئایاتی قوڕئانی، ئەندامانی بەرەو ناسینەوەی ئامانج، پابەندی بە کردار و کارکردنی بەکۆمەڵ لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی ڕێکخراوەی مەدەنی پێڕەولێکراو بانگ کرد.
یەکیەتی جیهانی زانایانی موسوڵمان داوای لە کۆماری عەڕەبی میسر، حکوومەت و نەتەوە کرد کە بەخێرایی بۆ وەستانی وەچەکوژی خەڵکی فەلەستین لە کەناری غەززە کارێک بکەن و ڕۆڵی مێژوویی و مرۆیی خۆیان لە گەیاندنی خواردن و دەرمان بۆ زیاتر لە دوو ملوێن مرۆڤێکی کە لەژێر گەمارۆی توندی ڕژێمی زایۆنی ماونەتەوە و بەهۆی برسێتی ڕووبەڕووی مردن بوونەتەوە، بگێڕن.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل